بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆى هێرش و بۆردومانەکانى ئیسرائیلەوە، نزیکەی ٣٥٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون و ٣٠ نەخۆشخانەی لە کەرتەکە رووخاوە و زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس کوژراون و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.
ئەمڕۆ، نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە رایگەیاند: ئیسرائیل ٦٩ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بە تەواوەتی رووخاندوە.
ھەروەھا زیانی زۆری بە ٢٩٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش لە غەززە گەیاندووە ئەوەش بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی ھەزاران کەس و دروستبوونی قەیرانی مرۆیی.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئیسرائیل زیانی بە ٣٠ نەخۆشخانە گەیاندووە و بەتەواوەتی لەکارکەوتوون و ناتوانن خزمەتگوزاری پێشکەشی ھاووڵاتییان بکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە زیاتر لە ٢٢ ھەزار فەلەستینی گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
هەروەها ڕێکخراوێکی جیهانی ئاشکرای کردووە لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا، نزیکەی ٤٪ی دانیشتووانی ئەو شارە کوژران و برینداربوون یان بێسەروشوێنن.
Your Comment